Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 15:52

کۆمسیۆن : ١١ قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان بۆ ریفراندۆم تۆمار کردووه‌

له‌سه‌دا ٩٠ی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ته‌واو بووه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن رایده‌گه‌ێنێت، تا ئێستا ١١ قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان بۆ ریفراندۆم تۆمار كردووه‌ و، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش، ٢٢ قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان تۆمار كردووه‌.

شێروان زرار گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: زیاتر له‌سه‌دا ٩٠ ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ته‌واو بووه‌و بۆ ده‌نگدانی تایبه‌تیش كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ هه‌ماهه‌نگی كردووه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گوێره‌ی پێویست بنكه‌ی ده‌نگدان بكرێته‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجاریشه‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگدانی گشتی له‌یه‌ك رۆژدا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له‌یه‌ك رۆژ ته‌واو بێت.

گوته‌بێژی كۆمسیۆن گوتیشی: كۆمسیۆن له‌ هه‌وڵ و كاركردنی به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش له‌ واده‌ی دیاریی كراودا به‌ڕێوه‌بچن، چونكه‌ ئێمه‌ له‌به‌رده‌م دوو پرۆسه‌ی گرنگداین، یه‌كه‌میان ریفراندۆم، دووه‌میان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

شێروان زرار ئاشكراشی كرد ، كه‌ تا ئێستا ١١ قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان بۆ ریفراندۆم تۆمار كردووه‌ و، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش، ٢٢ قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان تۆمار كردووه‌.

 

كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.