Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:03

کانییه‌کی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌و هاوینه‌ ته‌قیوه‌ ماسیی ڕه‌نگاوڕه‌نگی تێدایه‌

پێویسته‌ به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێگری له‌ ڕاوكردنیان بكه‌ن و هه‌وڵی پاراستنیان بده‌ن
masi
کوردستان TV
100%

كانییه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی هاویندا ته‌قیوه‌ ماسیی ڕه‌نگاوڕه‌نگی تێدایه‌.

كانیی (حه‌مه‌وخان) یه‌كێكه‌ له‌ كانییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ وشكی كردووه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌م كانییه‌ ته‌قیوه‌ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه‌، ئه‌م كانییه‌ له‌ وه‌رزی هاویندا ته‌قیوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش جۆره‌ ماسییه‌كی ڕه‌نگ (ڕه‌ش، سوور، زه‌ردی كاڵ  و دووڕه‌گ)ی ده‌گمه‌نی تێدایه‌، كه‌ له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ كه‌متر هه‌ن و له‌ بازاڕدا پاره‌ ده‌كات

بایۆلۆجیش ده‌ڵێت: پێویسته‌ به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه‌، ڕێگری له‌ ڕاوكردنیان بكه‌ن و هه‌وڵی پاراستنیان بده‌ن.

به‌ گوته‌ی ئه‌و پسپۆره‌ی بایۆلۆجی، ئه‌و جۆره‌ ماسییه‌ قه‌باره‌كه‌ی بچووكه‌ و درێژییه‌كه‌ی له‌نێوان 15 بۆ 30  سانتیمه‌تر ده‌بێت، كێشه‌كه‌شی نزیكه‌ی 200 گرام ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ ده‌گمه‌ن درێژییه‌كه‌ی ده‌گات به‌ 40 سانتیمه‌تر و كێشه‌كه‌شی ده‌گاته‌ دوو كیلۆگرام .

بایۆلۆجیش ده‌ڵێت: "پێویسته‌ به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه‌، ڕێگری له‌ ڕاوكردنیان بكه‌ن و هه‌وڵی پاراستنیان بده‌ن".

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.