Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 12:57

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک بۆ دواى ڕیفراندۆم دواخرا

هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك دواخرا
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌ به‌غدا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێـت، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكی بۆ دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم، دواخست.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتارى كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕایگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 17/ 9/ 2017 سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڵێنی به‌ ئێمه‌ دا پرسی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان تاوتوێ بكات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ى نه‌برده‌ سه‌ر و بابه‌ته‌كه‌شى له‌ كارنامه‌ى په‌رله‌مان دانه‌نابوو، بۆیه‌ ئێمه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه‌مان جێهێشت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، گوتیشی: "بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بۆ دواى ڕیفراندۆم دواخرا، سبه‌ى و دووسبه‌یش كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ به‌شدارى ناكه‌ین، ته‌نیا ئاڵا تاڵه‌بانى به‌شدارى ده‌كات.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.