حكوومه‌تی توركیا ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووە تا 25 هەزار سه‌رباز ره‌وانه‌ی ئیدلیب بكات، ئیدی ئه‌و شارۆچكه‌یه بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
رۆژنامه‌ی (پۆسته)ی توركی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ توركیا 80 كامیۆن ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گه‌یاندووه‌ته شاری هه‌تای و له‌وێوه ئه‌و ئۆتۆمبێلانە ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئیدلیب، كه ئێستە له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئه‌حرار شامدایه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، كه توركیا و رووسیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیدلیب بخه‌نه ژێر ركێفی توركیاوه، بۆ ئه‌مه‌شیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانا رێككه‌وتنه‌كه كراوه و له نزیكترین كاتیش‌دا ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ئیدلیب ده‌ست پێده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، توركیا 25 هه‌زار سه‌رباز به‌شداری پێ ده‌كات له‌و شه‌ڕه و ئه‌و سه‌ربازانه‌ش له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.