Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 11:58

وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: جڤاتی نیشتمانی که‌وته‌ ژێر کاریگه‌ریی هه‌ندێکی که‌سی نامه‌سئول

وەزیرەكەی گۆڕان،دەستی لە گۆڕان بەردا
کوردستان TV
100%

وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێت، به‌هۆی پشتیوانی نه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و به‌شداری نه‌كردن له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌ .

رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌ سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم نه‌كردووه‌ و جڤاتی نیشتمانی كه‌وتوه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی هه‌ندێك كه‌سی نامه‌سئول ده‌ستی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشاوه‌ته‌وه‌.

وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان گووتیشی : ئێستا هه‌رێم به‌ دۆخێكی ئاڵۆزی سیاسی و مێژوویدا تێده‌په‌ڕێت و له‌ ژێر زه‌ختێكی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدایه‌. له‌ دوای راگه‌یاندنی پرسێكی گرنگی نیشتمانی و چاره‌نووسسازی وه‌ك ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌ی خۆنوسین، هه‌روه‌ها ده‌رگاكردنه‌وه‌ به‌ڕووی پێكهێنانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و لابردنی مه‌رجه‌كانی به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ پێناو یه‌كڕیزیی نیشتمانی دژی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵام جڤاتی نیشتمانی به‌ داخه‌وه‌ بڕیاری بۆ نه‌درا و كه‌وته‌ ژێر كاریگه‌ریی هه‌ندێكی كه‌سی نامه‌سئول یاخود كه‌سانێك كه‌ خولیای موزایده‌ و گه‌وره‌بوونی خۆیانن ، له‌ كاتێكدا زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ ناو گۆڕان هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی منیان هه‌یه‌.

ده‌شڵێ : سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڕان دوو ساڵ بوو، داوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ بێ مه‌رج ده‌كرد ، به‌ڵام كه‌ كارا كرایه‌وه‌ ئاماده‌ نه‌بوو بێ مه‌رج به‌شداری بكه‌ن.

 

كوردستان تیڤی: ئا / رزگار تاهیر

 

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.