Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 12:31

گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم: دادگای فیدراڵی بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ستداوه‌

بڕیارێكی بێلایه‌ن له‌ باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌دراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، دادگای فیدراڵی عێراق بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ سیاسی كراوه‌ .

سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: رێز له‌ ئه‌ندامانی دادگای باڵا ده‌گرین و به‌ڵام پێمانوایه‌ بڕیارێكی بێلایه‌ن له‌ باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌دراوه‌. چونكه‌ چه‌ندین ساڵه‌ دۆسیه‌مان پێشكه‌ش به‌و دادگایه‌ كردووه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی دۆسیه‌ گرنگه‌كانی وه‌رنه‌گرتووه‌. كه‌چی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڕیارێكی خێرای وه‌رگرت.

سه‌فین دزه‌یی گوتیشی: پێویسته‌ هه‌ر بڕیارێك یاخود یاسایه‌ك كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رده‌چێت، ده‌بێت له‌ دادگای فیدراڵی بناسرێت. دادگای فیدراڵی بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ستداوه‌ و كراوه‌ به‌ سیاسی.

سه‌فین دزه‌یی راشیگه‌یاند: زۆر به‌ باشی نیگه‌رانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ له‌مه‌ڕ گشتپرسی تێده‌گه‌ین. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ سایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ له‌ رووی سیاسی و ئابووری هاته‌ ئاراوه‌. له‌ راستیدا خوازیاری تێكچوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ ناكه‌ین. بۆ دیالۆگ ده‌رگامان به‌ رووی به‌غدا، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێ دانه‌خستووه‌.

 

كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.