Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 12:36

بزانه‌ سه‌رۆک بارزانی چی به‌ وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا وتووه‌

ئه‌و به‌دیلانه‌ی تا ئیستا هێنراون ناتوانن قه‌ناعه‌تمان پێ بكه‌ن
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕو پر له‌ نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا به‌رێوه‌چوو. شانده‌كه‌ی بریتانیا داوای كرد ریفراندۆم دوابخرێ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێبكرێ.

 

سه‌رۆك بارزانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا زۆر به‌ روونی به‌ شانده‌كه‌ی بریتانیای راگه‌یاندووه‌: جگه‌ له‌سه‌ربه‌خۆیی هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان نیه‌، ریفراندۆم ئامرازیكه‌ بۆ گه‌یشتنه‌ سه‌ربه‌خۆیی، گفتوگۆش رێگه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌و به‌دیلانه‌ی تا ئیستا هێنراون ناتوانن قه‌ناعه‌تمان پێ بكه‌ن و زه‌مانه‌تی ده‌ولی پێویستیان تێدا نییه‌. كێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نییه‌، له‌گه‌ڵ عێراقه‌. تاكه‌ شتێك جێگه‌ی ریفراندۆم بگرێته‌وه‌و گه‌له‌كه‌مان پێی رازی بێت، ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تی عێراق رازی بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ كوردستان گفتوگۆبكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گفتوگۆ بگه‌ینه‌ سه‌ربه‌خۆیی و چۆن بنه‌ماكانی دوو دراوسیی باش دابنێین و به‌ چاودێری و گره‌نتی نیوده‌وڵه‌تی، كێشه‌ی سنوور و ئاو و نه‌وت و بابه‌تی دیكه‌ ببڕینینه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌ دیاریكراوه‌ نه‌گه‌یشتینه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ، ئه‌وا كوردستان ریفراندۆم ده‌كات و به‌غدا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رئه‌نجامه‌كه‌ قبووڵ ده‌كه‌ن. جگه‌ له‌م به‌دیله‌ ، هیچ شتیكی دیكه‌ جێگای ریفراندۆم ناگرێته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بین . به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ریفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ دواناخه‌ین ته‌نها گفتوگۆ بكرێ و نه‌زانرێ له‌سه‌ر چیه‌و عێراق نه‌یه‌ته‌ ژیر باری سه‌ربه‌خۆیی.

كوردستان تیڤی : ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.