Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 08:12

له‌ سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی له‌ دژی بڕیاره‌کانی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو

شه‌ش حزب و لایه‌نی سیاسی بەشدارییان لە گردبوونەوەكەدا كردووە
کوردستان TV
100%

بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌نجام نه‌دانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ش حزب و لایه‌نی سیاسی، له‌ به‌رده‌م نووسینگه‌ی سلێمانی-ی په‌رله‌مانی عێراق گردبونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.

له‌ گردبونه‌وه‌كه‌، یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی سلێمانی-ی په‌رله‌مانی عێراق كرا.

له‌ یاداشتی ناره‌زایه‌تییه‌كه‌دا هاتووه‌: ئێمه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ دژی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌زانین، هه‌روه‌ها به‌ بڕیارێكی داده‌نێین كه‌ هانی حكوومه‌تی عێراق ده‌دات بۆ گه‌رمكردنی ئاگری شه‌ڕی قه‌ومی و نائارامی له‌ عێراقدا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی یاداشته‌كه‌دا هاتووه‌ ، به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشێلكاریانه‌ په‌نا ده‌به‌ینه‌ به‌ر هه‌موو رێگایه‌كی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری و سیاسی و په‌رله‌مانی و نێوده‌وڵه‌تی، بۆ شكستپێدانی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ر هه‌وڵێكی حكومه‌تی عێراق كه‌ بیه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان بكاته‌وه‌ ژێرده‌سته‌ و پاشكۆی ده‌وڵه‌تی عێراق.

 

كوردستان تیڤی : ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.