Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:52

سوید پشتیوانى خۆى بۆ ڕیفراندۆم ڕاگه‌یاند

دانیشتنى ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى سوید، بۆ تاوتوێكردنى پرسی ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كرا
کوردستان TV
#4
100%

په‌رله‌مانى سوید، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/ 9/ 2017 تاوتوێی پرسی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستانى كرد و تێیدا حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و وڵاته‌ پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ڕاگه‌یاند.

به‌شێك له‌كاره‌كانى دانیشتنى ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى سوید، بۆ تاوتوێكردنى پرسی ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كرا، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25ى ئه‌یلوول به‌ڕێوه‌ بچێت.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا پارتى دیموكرات سۆسیالیستى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و وڵاته‌، پشتیوانى خۆى بۆ ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.

به‌پێی میدیا جیهانییه‌كان، زۆرینه‌ى به‌شداربووانى دانیشتنه‌كه‌، به‌مافى گه‌لى كوردستانى ده‌زانن، چاره‌نووسى خۆى له‌ ڕێگاى ڕیفراندۆمه‌وه‌ دیارى بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.