Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 08:07

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ خانمى پێشمه‌رگه‌ کۆچه‌ر ساڵح حاجى ده‌کات

خه‌ڵات و ڕێزگرتن پێزانینێكه‌ بۆ ئازایه‌تیى هه‌موو ئه‌و دایك و خوشكه‌ ئازیزانه‌ى كورستان
کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ى خه‌ڵاتكردنى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى خاتوو كۆچه‌ر ساڵح حاجییه‌وه‌ كه‌ وه‌ك قاره‌مانێكى هه‌ڵمه‌تى جیهانیى دژ به‌ هزرى تونڕه‌وى و نالێبورده‌یى له‌لایه‌ن یوونسێف و هاوپه‌یمانیى جیهانیى هیواوه‌وه له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ نیوویۆرك خه‌ڵات كرا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك ‌وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

بۆ خانمى پێشمه‌رگه‌ كۆچه‌ر ساڵح حاجى،

سڵاو و ڕێز..

ڕێزلێنان و خه‌ڵاتكردنتان وه‌ك قاره‌مانێكى هه‌ڵمه‌تى جیهانیى دژ به‌ هزرى تونڕه‌وى و نالێبورده‌یى له‌لایه‌ن یوونسێف و هاوپه‌یمانیى جیهانیى هیواوه‌وه‌، مایه‌ى خۆشحاڵى و شانازییه‌. به‌ گه‌رمى پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، له‌ ڕێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ هاوسه‌نگه‌رانتان له‌ كچانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه‌ و هه‌موو ئه‌و دایك و خوشكانه‌ى كوردستان ده‌كه‌م كه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشانى گه‌لى كوردستاندا ڕه‌نجیان كێشاوه‌ و قوربانییان داوه‌.

ئێوه‌ به‌ خه‌بات و تێكۆشانتان وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كى قاره‌مان كه‌ به‌شداریتان له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا كردووه‌ و به‌رگریتان له خاك و گه‌ل و كولتوورى خه‌ڵكى كوردستان له‌ پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى كردووه‌، بوونه‌ته‌ نموونه‌یه‌كى شانازى بۆ ئافره‌تانى كوردستان و هه‌موو ئه‌و دایك و خوشكانه‌مان كه‌ باوك و برا و كوڕ و مێرده‌كانیان له‌پێناو ئازادیى كوردستان و به‌ها مرۆییه‌كاندا بوونه‌ قوربانى.

ئه‌و خه‌ڵاته‌ى له‌ پێگه‌یه‌كى جیهانیدا و به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى دیارى كه‌سایه‌تیى جیهانى، به‌ خۆتان و خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیتان به‌خشرا، خه‌ڵات و ڕێزگرتن  پێزانینێكه‌ بۆ ئازایه‌تیى هه‌موو ئه‌و دایك و خوشكه‌ ئازیزانه‌ى كورستان كه‌ له‌ هه‌ر بوارێكدا بۆ ئازادى و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتیژى و تیرۆر و بۆ به‌ها مرۆییه‌كان تێده‌كۆشن و هه‌موومان شانازى پێوه‌ ده‌كه‌ین.

دووباره‌ پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/9/2017

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.