سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌ێنێت، فه‌ره‌نسا هه‌رگیز نابێنه به‌شێك له ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ رێگریكردن له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و ئه‌نجامی ریفراندۆمیش ره‌نگه ببێته هۆی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه‌تی كوردستانی عێراق.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: فه‌ره‌نسا هه‌رگیز نابێته به‌شێك له ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ رێگریكردن له پرۆسه‌یه‌كی دیپلۆماسی و دیموكراسی. فه‌ره‌نسا مێژووی له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه، به‌تایبه‌تیش كوردی عێراق.
ماكرون هه‌روه‌ها گووتی: په‌یوه‌ندییه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆریان هه‌یه و من رێزێكی زۆرم بۆ ئه‌و خه‌ڵكه مه‌زنه هه‌یه كه شه‌ڕ بۆ پارێزگاریكردن له به‌هاكان و هه‌روه‌ها مێژووی خۆیان كردووه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ، سه‌رۆك بارزانی ده‌یه‌وێت گشتپرسی له 24ی ئه‌یلوولدا ئه‌نجامبدات، ئه‌نجامی ئه‌م گشتپرسییه ره‌نگه ببێته هۆی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه‌تی كوردستانی عێراق. ئه‌گه‌ر ئه‌م گشتپرسییه‌ش ئه‌نجامبدرێت، من ده‌مه‌وێت كورد نوێنه‌رایه‌تییه‌كی شایسته‌ی له حكومه‌تی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا هه‌بێت.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داواشی له سه‌رۆك بارزانی كرد ، ئه‌م ریفراندۆمه ئه‌گه‌ر بكرێت، بیكاته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌ته‌واوه‌تی به‌شداربن له ده‌ربڕینی خواسته‌كانی خۆیان له‌نێو دامه‌زراوه‌كانی عێراقدا.
كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.