پێشانگایه‌كی تایبه‌تی شێوه‌كاری (گرافیك)ی هونه‌رمه‌ند شنۆ یه‌حیا خدر (شوارێ) له‌ژێر ناونیشانی (كه ئه‌سپه‌كان ده‌حیلێنن) كرایه‌وه.
له پێشانگاكه‌دا شوارێ كۆمه‌ڵێك تابلۆی گرافیكی خۆی نمایش كردبوون، كه بوونه جێی سه‌رسامی ئاماده‌بووان، به‌تایبه‌تی ئه‌و تابلۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌سپ كاری كردبوو، چونكه ئه‌سپ وه‌ك هێمای شۆڕش و به‌رخۆدان، تایبه‌تمه‌ندی خۆی لای كورد هه‌یه و زۆر له رۆحی مرۆڤی كورده‌وه نزیكه.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند شنۆ یه‌حیا خدر (شوارێ) له شارۆچكه‌ی دبس سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك له‌دایك بووه، قوتابی هونه‌ری شێوه‌كارییه له زانكۆی لوبنانی- فه‌ره‌نسی و ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه.
تا ئێسته‌ش به‌م پێشانگایه چوار پیشانگای تایبه‌ت و ده پێشانگای هاوبه‌شی كردووه‌ته‌وه.
كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.