راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت، ئێستا باشترین كاته بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و زۆرێك له وڵاتان ئاماده‌ن دان به ده‌وڵه‌تی كوردستاندا بنێن.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رنامه‌ی رێگای به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كه‌ناڵی كوردستان24ی، رایگه‌یاند: پێمان وایه ئێستا باشترین كاته بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی بدات له‌و باوه‌ڕه‌داین كه زۆرێك له وڵاتان ئاماده‌ن دان به ده‌وڵه‌تی كوردستاندا بنێن.
مه‌سروور بارزانی گوتی: ئێستا له هه‌موو سه‌رده‌مێكی تر ئاماده‌یی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بچین، هه‌م خه‌ڵكی كوردستان ئاماده‌تره، هه‌م پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌تره كه ده‌توانم بڵێم، دژایه‌تی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان ناكرێت.
كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.