ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، با گۆڕان من ده‌رنه‌كات له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز، بچێت كه‌سانێك ده‌ركات كه له‌به‌غدا كه‌یسی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌یان له‌سه‌ره، كه‌سانێك ده‌ربكات له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر پشكی گۆڕان وه‌زیرن و ده‌چنه سوید و داوای مافی په‌نابه‌رییه‌تی ده‌كه‌ن.
رابون مه‌عروف، وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌خیر له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزۆنیدا، رایگه‌یاند: تكایه دۆسیه‌ی ریباز حه‌ملان با تێكه‌ڵی دۆسیه‌ی ده‌ركردنی من نه‌كرێت، چونكه ئه‌و مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره و ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی عه‌لی حه‌مه ساڵح راستن، ته‌نانه‌ت ئه‌وكات ئێمه ئیمزاشمان دژی ستافی گۆڕان له‌حكومه‌ت كۆكرده‌وه به‌ڵام دواتر له‌به‌ر خاتری كاك نه‌وشیروان ده‌نگمان به‌مانه‌دا.
رابون مه‌عروف ده‌ڵیت: با گۆڕان من ده‌رنه‌كات له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز، بچێت كه‌سانێك ده‌ركات كه له‌به‌غداد كه‌یسی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌یان له‌سه‌ره، كه‌سانێك ده‌ربكات له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر پشكی گۆڕان وه‌زیرن و ده‌چنه سوید و داوای مافی په‌نابه‌ریه‌تی ده‌كه‌ن، ژوری په‌رله‌مان و حكومه‌تی گۆڕان ده‌یان سكاڵای لایه به‌هۆیی كێشه‌ی نه‌بونی ناوه‌ندی بڕیار و سه‌ركردایه‌تییه‌وه، له‌و سكاڵایانه ناكۆڵێته‌وه.
مه‌عروف گوتیشی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قه‌رزاری شاسوار عه‌بدولواحیده، یارمه‌تی گۆڕانی داوه له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه پاره‌شی داوه به‌گۆڕان هه‌موو هه‌فته‌یه‌كیش سه‌ردانی كاك نه‌وشیروانی كردوه.
ئه‌و قسانه‌ی رابون مه‌عروف له كاتێكدایه كه به‌بڕیاری خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆران ناوبرا له‌ئه‌ندامیه‌تی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان دوورخراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئاوێنه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.