Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:50

بەهۆی بۆردوومانی فرۆکه‌کانى تورکیا 4 هاولاتی قه‌زاى ئامێدی شه‌هیدبوون

4 هاولاتی قه‌زاى ئامێدی شه‌هیدبوون
کوردستان TV
100%

بەھۆی ھەبوونی بنکەو بارەگای پەکەکەوە لە سنووری قه‌زاى ئامێدی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی رێکانیان بۆردوومان کردو بە ھۆیەوە 4 ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان شەھید بوون.

وارشین سەلمان بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ رایگەیاند "شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و بارەگای چەکدارانی پەکەکەیان لە دەڤەری رێکان کردووەتە ئامانج، بەڵام بەداخەوە بەھۆی رووداوەکەوە 4 ھاووڵاتی سڤیلی ھەرێمی کوردستان شەھید بوون."

ناوبراو گوتی، رووداوەکە لە گوندی (مێزێ)ـی سەربە ناحیەی شیلادزێی قەزای ئامێدی رووی داوە، ھاووڵاتیانی شەھیدبوو دانیشتووی دەڤەری شلادزێن و بە مەبەستی چنینەوەی بەروبوومەکانیان چوونەتە ناوچەکە.

وارشین سەلمان گوتیشی "ئەو ناوچەیەی رووداوەکەی تێیدا روویداوە، لەژێر کۆنتڕۆڵی  پەکەکە دایە و، چەندین جارە دەبێتە ھۆی نانەوەی کارەسات بۆ خەڵکی ناوچەکە، چونکە بەھۆی پەکەکەوە، دوای راپەڕین ناوچەکە ئاوەدان نەکراوەتەوە و بووەتە سەربازگەیەک بۆ پەکەکە."

تێزانین به‌هۆى بوونى باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌ له‌ سنوورى قه‌زاى ئامێدى، تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌كانى توركیا به‌رده‌وام ئه‌و ناوچانه‌ تۆپباران و بۆردوومان ده‌كه‌ن.

كوردستان تیڤى/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.