بە بۆنەی رۆژی یەكی موحەڕەم سەری ساڵی كۆچی، یادی كۆچكردنی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) ، پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین و بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی كامەرانی و سەقامگیری بۆ كوردستان و هاتنەدی ئاواتەكانمان و چارەسەری گرفتەكان.
بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، سبەی پێنج شەممە 2017/9/21 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی .
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.