یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی پاڵپشتی خۆی بۆ گشتپرسیی هەرێمی کەتەلۆنیا راگەیاند ، کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پاڵپشتی خۆی راگەیاندووە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە" لەم چەند رۆژەدا بارسێلۆنا بە بارودۆخێکی سیاسیی تایبەتدا تێدەپەڕێت و هەمیشە پشتگیری لە نەتەوایەتی و کەتەلۆنیاییەتی خۆی دەکات بە رێگەی دیموکراسی بۆ مافی چارەی خۆ نووسین و بەدەستهێنانی ئەو مافە.
لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی راگەیاندووە، بارسێلۆنا لەگەڵ هەموو ئەندامەکانی بەردەوامدەبێت و پاڵپشتی هەموو هەرێمی کەتەلۆنیا دەکات بەشێوەیەکی ئاشتیانە.
بارسێلۆنا له بهیاننامهكهیدا ههموو لایێک دڵنیا دەکاتەوە كه دوای جیابوونهوهی كهتهلۆنیا له ئیسپانیاس، یانهكه ههر به بههێزی دهمێنێتهوه.
پاڵپشتی بارسێلۆنا لە گشتپرسی کەتەلۆنیا لە کاتێکدایە کە لە ئەگەری سەرکەوتنیدا و جیابوونەوەی لە ئیسپانیا ئەگەری زۆر هەیە بارسێلۆناش لەلالیگادا نەمێنێت.
كوردستان تیڤى/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.