پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/9/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ماتگیز وۆلته‌رز باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا له عیراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان كرد و ده‌ستخۆشی له خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پێشوازیكردن له ئاواره و په‌نابه‌ران و پاراستن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه به‌م دواییه سستییه‌ك له‌و پێشكه‌وتنانه‌دا به‌دی ده‌كرێت و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هاوكاریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا نیشان دا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له هۆكاره‌كانی بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرا و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی له وێستگه‌كانی بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی پێش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێستای عیراق كرد كه شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌یان جێبه‌جی نه‌كردووه، دووپاتیشی كرده‌وه كه مه‌به‌ست له‌و ڕیفراندۆمه خواستی گه‌لی كوردستانه بۆ دیاریكردنی داهاتووی خۆی و جه‌ختی له ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جددی و دۆستانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه و به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌م نێوه‌نده‌دا ڕۆڵی ئه‌رێنیی خۆی ببینێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان باسی له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراق له‌مباره‌یه‌وه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌م هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه ده‌ستكه‌وتی باش و به‌رهه‌مداری له شه‌ڕی دژی تیرۆردا به‌ده‌ست هێناوه و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سوپای عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی مه‌ترسیی تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.