لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پەرلەمان و حكومەت، هەردوولا لەسەر چاككردنی سیستمی مووچەو نەهێشتنی پاشەكەوت ڕێککەوتوون و وا بڕیارە حكومەت میكانیزمێك بۆ دانەوەی پاشەكەوتەكان دابنێت.
ئا: ئارام كاكهخان
دكتۆر شێركۆ جەودەت، سەرۆكی لیژنەی پیشهسازى و وزه و سهرچاوه سروشتیهكانى پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەت بە ماڵپەڕی دەزگای سەتەلاییتی كوردستاندا ووتی "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پەرلەمان و حكومەت، بڕیاریدرا لیژنەكان ئامادەكاری بكەن بۆ كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمان، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچەو دامەزراندنی سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەكان، هەروەها بۆ شەفافیەت و وردبینیكردن و كۆنترۆڵكردن و ئاراستەكردنی داهاتی نەوت و گاز بۆ بوژانەوەی كوردستان.
دكتۆر شێركۆ وتیشی: لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت دەكەن بۆ دیاریكردنی كاتێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەكەوتی موچە، هەروەها میكانیزمێكی روونیش لەلایەن حكومەتەوە دابنرێ بۆ چۆنیەتی دانەوەی بڕی پاشەكەوتەكە.
دكتۆر شێركۆ جەودەت ئاشكراشیكرد، بڕیاردراوە دوای رێككەوتنی لیژنەكانی حكومەت و پەرلەمان بۆ ئامادەكردنی دوو پرۆژە لەوبارەیەوە، دەخرێتە بەردەم پەرلەمان بەمەبەستی پەسەندكردنی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.