Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 19:37

ئه‌دهه‌م بارزانی: سلێمانی په‌یامی خۆی به‌ به‌غداو به‌ هه‌موو جیهان گه‌یاند

سه‌ركردایه‌تی كورد قه‌بووڵی ناكات یاری به‌قه‌ده‌ری بكرێت
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، چیدیكه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد قه‌بووڵی ناكات یاری به‌ قه‌ده‌ری بكرێت و ئه‌و به‌دیله‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ تا ئێستا به‌ ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌.

شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌ فراوانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه‌وه‌، له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند: دوێنێ سلێمانی په‌یامی خۆی به‌ به‌غداو به‌ هه‌موو جیهان گه‌یاند.

ئه‌دهه‌م بارزانی گوتی: چیدیكه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد قه‌بووڵی ناكات یاری به‌ قه‌ده‌ری بكرێت و ئه‌و به‌دیله‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ تا ئێستا به‌ ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌.

ئه‌دهه‌م بارزانی گوتیشی: جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی زۆری بینی له‌ كۆكردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و به‌ هاوكاریی سه‌ركرده‌كانی دیكه‌، ئه‌م جۆشوخرۆشه‌ش كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ ده‌یبینین، دڵخۆشكه‌ره‌ و په‌یامێكی سه‌ركرده‌كانی كوردستانه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و دونیا.

 

 

كوردستان تیڤی:رزگار تاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.