Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 14:47

شیعه‌کان ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی فوئاد مه‌عسومیان سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆم ره‌تکرده‌وه‌

داوای پەنابردنە بەر گفتوگۆی جددی دەكەن
کوردستان TV
100%

فراكسیۆنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی ، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم سه‌ركۆماری عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ریفراندۆم ره‌تكرده‌وه‌.

حامد خزه‌ری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: رازینیین به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌ركۆمار كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا پشتی به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، یان كۆبیش به‌ستووه‌، چونكه‌ هه‌ردوو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ دواخستنی ریفراندۆم له‌ خۆده‌گرێت كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌.

هه‌روه‌ها خزه‌ری داوای له‌ سه‌ركۆمار كرد، داوا له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات له‌ ژێر سه‌قفی ده‌ستووردا دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ساز بكات.

گوتیشی: جارێكی دیكه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ بڕیاری ئازایانه‌ بده‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رایفراندۆم و، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌ په‌نا ببنه‌ به‌ر گفتوگۆیه‌كی جیددی و راستگۆیانه‌.

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

 

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.