Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:34

ھۆڵەندا لە بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی گوڵ پلەی یەکەمی جیھانی ھەیە

داهاتی گوڵ له‌ هۆڵه‌ندا رۆژانە زیاتر لە 50 هەزار دۆلارە
کوردستان TV
100%

لە كتێبی جیهانی گوڵدا هاتووە بازرگانی گوڵ لەو وڵاتە پەرەی بە گەشەی ئابوری هۆڵەندا داوە و گوڵ خراوەتە پیشەسازییەوە.

بە سەدان هێكتار زەوی لە هۆڵەندا گوڵی تێدا چێنراوە، ئەگەر لە ئاسمانەوە سەیری كێڵگەكانی گوڵ بكەیت تووشی سەرسوڕمان دەبیت لە جوانی كێڵگەكانی گوڵ، لە هۆڵەندا بۆرسەی گوڵ هەیە كە گەورەترینە لە جیهان و داهاتی ملیۆنان دۆلار بۆ هۆڵەندا دەستەبەر دەكات، داهاتی گوڵ رۆژانە زیاتر لە 50 هەزار دۆلارە.

بازاڕی سەرەكی ساغ بوونەوەی گوڵی هۆڵەندی بازاڕەكانی ئەمریكا، ئەوروپا، ژاپۆن و بەشێك لە وڵاتە ئەفریقییەكانە.

بازرگانی بە گوڵ و بەرهەمهێنان و پیشەسازی گوڵ رێژەی بێكاری لەو وڵاتە كەمكردووەتەوە بەرێژەیەكی بەرچاو، تەنیا لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی گوڵ ، نزیکەی 100هەزار کرێکار کاردەکەن.

هۆڵەندا بە وڵاتی گوڵ ناسراوە، چەندین سەدەیە ئەو وڵاتە بە گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری گوڵ لە جیهان دادەنرێت، لە %60ی بازرگانیکردن بە گوڵ لە جیهاندا بەدەست هۆڵەنداوەیە.

سەرچاوە: ویكیپیدیا، كتێبی جیهانی گوڵ

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.