Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:08

له‌ رووداوێکی هاتوچۆدا چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ویستوویه‌تی بپه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سایدی به‌رامبه‌ر
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل ، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌ كاتێكدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری تایبه‌ت ویستوویه‌تی له‌ شاڕێی گازی بپه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سایدی به‌رامبه‌ر خۆی كێشاوه‌ به‌ ته‌كسیه‌كدا .

له‌ ئاكامدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌تییه‌كه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ كه‌ له‌ ئۆتۆمێبله‌كه‌دا بوون و كه‌سێكیش كه‌ له‌ناو ته‌كسییه‌كه‌دا بووه‌ ، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. یه‌كێكی دیكه‌ش كه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌تییه‌كه‌دا بووه‌ برینداره‌ و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكیش گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و ته‌رمه‌كانیش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.