Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:55

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ى یەکێـتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی یەکێـتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ئەمساڵ یادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان ھاوکاتە لەگەڵ خۆئامادەکردنی گەلی کوردستان، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی میژوویی کە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە، وەکچۆن بە دریژایی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردستان، ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی ھەر پێشەوایەتی و سەرکردانە بووە و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییکردن لە خاک و گەلەکەیان بوون، ئەمڕۆش گەلەکەتان ھەمان چاوەڕوانیی لە ئێوەیە.


بارزانی، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی روون کردووەتەوە: "ھیوادارم لە سەر ئەو رێبازە پیرۆزەی خۆتان بەردەوام بن، بۆ خزمەتی گەلی کوردستان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ھوشیارکردنەوەی خەڵک لە سەر بنەمای خۆشەویستیی نیشتمان و لێبوردەیی".


دەقی پەیامەکەی بارزانی:

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەرێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی

سڵاوی خواتان لێ بێت

بە بۆنەی 47 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە کوردستان دەکەم .

ئەمساڵ یادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان ھاوکاتە لەگەڵ خۆئامادەکردنی گەلی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی میژوویی کە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە. وەکچۆن بە دریژایی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردستان، ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی ھەر پێشەوایەتی و سەرکردانە بووە و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییکردن لە خاک و گەلەکەیان بوون، ئەمڕۆش گەلەکەتان ھەمان چاوەڕوانیی لە ئێوەیە کە لەڕیزی پێشەوەی خەباتی سەربەخۆیی بن و پەیامی ئازادیخوازی و ڕەتکردنەوەی ژێردەستەیی و برەودان بەو بەھا بەرزەی کە گەلەکەمان پێی ناسراوە لە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و مەزھەبی بە خەڵکی خۆمان و ھەموو جیھان بگەیەنن.

ھیوادارم لە سەر ئەو رێبازە پیرۆزەی خۆتان بەردەوام بن بۆ خزمەتی گەلی کوردستان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ھوشیارکردنەوەی خەڵک لە سەر بنەمای خۆشەویستیی نیشتمان و لێبوردەیی، ھەروەھا وەک ھەمیشە دژی دیاردەی تیرۆر و دژی ھەموو ئەو بیر و کردارانە بن کە پێچەوانەی ئایینی ئیسلام و بەھا مرۆڤایەتییەکانن.

خوای مەزن پشت و پەناتان بێت.
مسعود بارزانی
21/9/2017

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.