Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:33

کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی دەستی بە هەڵکەندنی یەکەم بیرە نەوت لە هەرێمی کوردستان کرد.

كۆمپانیای شیڤرۆن دووەم گەورە كۆمپانیای نەوت و گازی ئەمریكايه
کوردستان TV
100%

ئاژانسی "ڕۆیتەرز" بڵاوی كردەوە، كۆمپانیای شیڤرۆن دووەم گەورە كۆمپانیای نەوت و گازی ئەمریكا، دەستی بە هەڵكەندنی یەكەم بیرە نەوتی خۆی كردووە لە كێڵگەی سەرتای باكوری شاری هەولێر.

گوتەبێژی شیڤرۆن ئاشكرای كرد، كۆمپانیاكەيان بەردەوام دەبێ لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنین لەو ناوچانەی كوردستان كە وەری گرتوون و كاریان لەسەر دەكات.

كۆمپانیای شیڤرۆن بە ڕێژەی 80% مافی گەڕان و پشكنینی بۆ دۆزینەوەی نەوت و وزە لەسەر ڕووبەری هەزار و 129 كیلۆمەتری چوارگۆشە لە كێڵگەی نەوتی سەرتا و قەرەداغ هەیە و تا ئێستە هیچ بڕێكی نەوتی بەرهەم نەهێناوە.

دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش لە 2014 بۆ ناوچەكانی كوردستان، كۆمپانیای شیڤرۆن وردە وردە دەستی بە ڕاگرتنی تەواوی كارەكانی لە كوردستان كرد و تا لە كۆتای 2015 بە تەواوی كارەكانی وەستاند، لەكاتێكدا لە كۆتای 2015 شیڤرۆن دووپاتی لەوە كردەوە كە لە ناوچەی سەرتا نەوتی دۆزیوەتەوە و هەموو ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە، تەنیا ئەوە مابووەوە دەست بە هەڵكەندنی یەكەم بیرە نەوت لەو ناوچەیە بكات.

ڕۆیتەرز نووسیویەتی، سەرەڕای فشار و نیگەرانی و ناكۆكییەكان لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دژ بە كوردستان، بەڵام كۆمپانیاكە دووپاتی لەوە كردووەتەوە، بەردەوام دەبێ لە كارەكانی لە كوردستان و ئەمە بۆ ئەوان جێی نیگەرانی نییە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.