Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:01

له‌ کوردستان مانگى رابردوو نرخى کاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌کان نزم بوونه‌وه‌ى تۆمارکردووه‌.

ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ژماره‌ى پێوانه‌یی نرخى به‌كاربه‌ر له‌ مانگى ئابى 2017 له‌ هه‌رێمى كوردستان  93.7 % بووه‌، به‌به‌راوورد به‌ مانگى ئابى ساڵى رابردوو به‌ رێژه‌ى 3.4 % نزم بوونه‌وه‌ نیشان ده‌دات.

ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان هۆى ئه‌م نزمبوونه‌وه‌یه‌ به‌به‌راوورد به‌ مانگى ئابى ساڵى رابردوو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ نزمبوونه‌وه‌ى نرخه‌كان له‌ به‌شه‌كانى:

 

1- پێداویستى په‌ڕاوگه‌ و كتێب به‌ رێژه‌ى 11.9%.

2- جل و به‌رگ و پێڵاو به‌رێژه‌ى 9.2%.

3-گواستنه‌وه‌ به‌رێژه‌ى 8.4%.

4- كه‌ره‌سته‌ و خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌رێژه‌ى 4.7%.

5- خانوو (كرێى خاوو، ئاو، كاره‌با و غاز) به‌رێژه‌ى4.6%.

6- په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رێژه‌ى 3.9%.

7- خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان و توتن به‌رێژه‌ى 1.0.

8- خواردن و خواردنه‌وه‌ نا كهولییه‌كان به‌رێژه‌ى 0.6.

ساڵى 2012  ساڵى بنه‌ڕه‌ته‌ بۆ پێوانه‌كانى ده‌سته‌ى ئامار، له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ى ده‌سته‌ى ئاماردا هاتووه‌، ژماره‌ى پێوانه‌یى نرخى به‌كاربه‌ر به‌ به‌راوورد به‌ ساڵى 2012 به‌رێژه‌ى 6.3 نزمبووه‌ته‌وه‌، واته‌ نرخى كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌به‌راوورد به‌ ساڵى  2012  به‌رێژه‌ى   6.3 نزم بووه‌ته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.