Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 10:53

رێکخراوى UNPO پشتیوانى له‌ ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى کوردستان ده‌کات

رێكخراوه‌كه‌ ره‌خنه‌ش له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

 

رێكخراوى (UNPO)ـى كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ى نوێنه‌ریان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نییه‌ و ئۆفیسى سه‌ره‌كى له‌ برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكایه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، پشتیوانى خۆى بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان دووپاتده‌كاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌م ریفراندۆمه‌ یه‌كجار گرنگه‌ بۆ خه‌ڵكى كوردستان و ده‌رفه‌تێكى گرنگیشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به‌ شێوه‌یه‌كى سیاسییانه‌ و یه‌كسانانه‌ و دابینكردنى مافى ئه‌و گرووپه‌ ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه‌ له‌ كوردستان ده‌ژین.

رێكخراوه‌كه‌ به‌ ته‌واوى پشتگیرى مافى بڕیاردانى چاره‌نووسى گه‌لى كورد ده‌كات، كه‌ سه‌رده‌مێكى زۆره‌ چاوه‌ڕێى ئه‌و كاته‌یه‌.

هه‌روه‌ها (UNPO) داوا له‌ به‌غداش ده‌كات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كوردستان به‌ (به‌ڵێ) ده‌نگیان دا به‌ ئه‌رێنى پێشوازى له‌ بڕیاره‌كه‌ بكات.

رێكخراوه‌كه‌ ره‌خنه‌ش له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌گرێت كه‌ دژى ریفراندۆم وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و داواش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات رێز له‌ بڕیارى خه‌ڵكى كوردستان بگرێت.

بڕیاره‌ رۆژى 25ى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017، له‌ هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم پرۆسه‌ى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ئه‌نجامبدرێت و حكومه‌تى عێراق و ژماره‌یه‌ك لایه‌نى سیاسى عێراقى دژى پرۆسه‌كه‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.