Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 11:16

گالبرێت: هیچ هه‌وڵێک بۆ دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سه‌رناگرێت

گالبرێت: دوای ریفراندۆم ئه‌مریكا دان به‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌نێت
کوردستان TV
100%


پیته‌ر گالبرێت، دیپلۆماتكار و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ كرواتیا له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند‌، هیچ هه‌وڵێك بۆ دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سه‌رناگرێت، چونکە ته‌نیا چه‌ند رۆژێك ماوه‌.

راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد ریفراندۆم دوابخات، دووچاری شه‌پۆلێكی ناڕازیی زۆر له ‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌یەوە ده‌بێته‌وه‌ ‌.

گالبرێت گوتیشی، نابێت جیهان چاوه‌ڕێ بكات كه‌ ریفراندۆم دوابخرێت له‌پێناو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستوورێك كه‌ به‌غدا بۆ خۆی پێشێلیكردووه‌.

ده‌شڵێت، هه‌ركاتێك وڵاتێكی نوێ دروست ده‌بێت ئه‌مریكا دژیه‌تی، ئێستاش هه‌روایه‌. له‌ دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو، له‌دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یوگسلافیا بوو، هه‌ركاتێكیش كورد ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م ئه‌مریكا دانی پێدا بنێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.