Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 10:57

عەباس بەیاتی: ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی

ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی
کوردستان TV
100%



ئەندامێكی لیستی دەوڵەتی یاسا لەئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە دوو ڕیانی كۆتایی.

(عەباس بەیاتی) ئەندامی لیستی دەوڵەتی یاسا لەئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سۆمەرییە نیوز ووتی، كورد سوورە لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم و قۆناغەكەش گەیشتۆتە دوو ڕیانی كۆتایی.


بەیاتی داواشی كرد كە پەنا ببرێتە بەر لێك تێگەیشتن و دیالۆگ و گفتوگۆ تاكو كێشەكان چارەسەر ببن.

ئەندامەكەی لیستی دەوڵەتی یاسا ووتیشی، ئەگەر بەغدا تێبینی و داواكاری لە حكومەتی هەرێم هەبێت، ئەوا بەهەمان شێوە هەولێریش تێبینی و داواكاری هەیە، بۆیە باشترین ڕێگە دانیشتنە لەسەر مێزی گفتوگۆ.

ناوبراو راشیگەیاند، ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی و كوردیش سوورە لەسەر ئەنجامدانی، بۆیە ئەو پێی وابوو گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ باشترین بژاردەیە.


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.