Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 10:51

 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ڕێنماییەک ده‌رده‌کات 

 كۆمسیۆن ڕێنماییەك ده‌رده‌كات 
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان، ڕێنمایى و شێوازی ده‌نگدانى چاودێران و به‌ڕێوه‌به‌رانى وێستگه‌كانى ده‌نگدان، ده‌داته‌ فه‌رمانگه‌كانى كۆمسیۆن له‌ شار و شارۆچكه‌كان.

به‌پێى نووسراوێكى به‌شى كارگێڕى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌ ژماره‌ (3046) له‌ 21/9/2017 ده‌رچووه‌ و ئاراسته‌ى فه‌رمانگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ركووك، دیاله‌، خانه‌قین، سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا كراوه‌، كه‌ ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ریفراندۆم سەعات (7) ى به‌یانى تا (8) ى به‌یانى، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى وێستگه‌كان و پۆلیسی پاراستنی بنكه‌كان كه‌ ناویان له‌ بنكه‌كه‌دا نییه‌، له‌ وێستگه‌ى یه‌كه‌مى ناوه‌ندى ده‌نگدانه‌كه‌، ده‌نگ ده‌ده‌ن".

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هاوكات له‌ كاتژمێر (8)ى به‌یانی بنكه‌كان به‌ ڕووی ده‌نگده‌راندا ده‌كرێنه‌وه‌ و تاوه‌كو (6)ى ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.