Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:02

چین: یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین بازاڕه‌کانی جیهانی له‌ ناحیه‌یه‌کدا بنیادناوه‌

ئه‌و ناحیه‌یه‌ ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكەی 4 ملیۆنە
کوردستان TV
100%

ئارام كاكەخان

وڵاتی چین یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین بازاڕه‌كانی له‌ ناحیه‌یه‌كدا بنیادناوه‌، كه‌ پێش 7 ساڵ له‌و ناحیه‌یه‌دا به‌ گوێ درێژ و عاره‌بانه‌ هاتووچۆ ده‌كرا.

 

حكومه‌تی چین سیاسه‌تی ئابووری شاره‌كان و شارۆچكه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك دارشتووه‌ كه‌ هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌كردندا بن، نموونه‌ش ناحیه‌ی(ئیۆیه‌) ئه‌و ناحیه‌یه‌ ژماره‌ی دانیشتووانی نزیكەی 4 ملیۆنە، له‌م ناحیه‌یه‌دا حكومه‌تی چین بازاری (فوتیان)ی بنیاد ناوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین بازاره‌كانی جیهان و 88 هه‌زار دوكانی تێدایه‌.

 

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بازاڕه‌به‌ ئاوه‌دانی بمێنێته‌وه‌ حكومه‌ت كردوویه‌تییه‌ مه‌رج‌ به‌شێك له‌ كارگه‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت نموونه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له‌و بازاڕه‌دا نمایش بكات، هه‌ر بۆیه‌ له‌ كۆی 88 هه‌زار دوكان هیچ كاڵایه‌كت به‌ تاك ده‌ست ناكه‌وێت ، هه‌موو كاڵاكان به‌ كۆمه‌ڵ ده‌فرۆشرێن واتا بازرگان مشتێك له‌ دوكانه‌كه‌ ده‌بینێت و بڕیاری كڕینی خه‌رمانێك ده‌دات.

 

ئه‌م بازاڕە له‌ 5 به‌ش پێك دێت كه‌ هه‌ر به‌شه‌ جۆره‌ كاڵایه‌كی تێدا نماییش كراوه‌، پلانیش وایە 88 هه‌زار دوكانی دیكه‌ هه‌ر به‌ناوی فوتیانه‌وه‌ له‌ ته‌نیشت بازاری فوتیان دروست بكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.