سه‌رۆك هۆزی ناحیه‌ی عه‌كاشات رایدهگهێنێت، چه‌كدارانی گرووپی حزبوڵڵای سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی دانیشتوانی گوندنشێنێكی سوننه‌یان له‌و پارێزگایه ناچار كرد، ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و ئاواره بن.
جه‌بار حه‌مود سه‌رۆك هۆزی ناحیه‌ی عه‌كاشات رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، چه‌كدارانی گرووپی حزبوڵڵای سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی ، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گوندی مه‌كر زیب له ناحیه‌ی عهكاشاتی سه‌ر به پارێزگای ئهنبارو دانیشتوانی گونده‌كه‌یان ناچار كرد به‌ره‌و بیابانه‌كانی رۆژئاوای گونده‌كه ئاواره ببن .
هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌ی دانیشتوانی گونده‌كه، ٢٥٠ كه‌سه و زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن و پیشه‌یان به‌خێوه‌كردنی مه‌ڕ و ماڵاته و خاوه‌نی ١٥ هه‌زار سه‌ر مه‌ڕن و له‌و ژماره‌یه چه‌كداره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ١٥٠ سه‌رمه‌ڕدا گرتووه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.