Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:45

گەورەترین پرۆژەکانی پەلەوەر لە جیهاندا پرۆژەی بەخێوکردنی ماسییە

لە هەرێمی كوردستان ژمارەی حەوزەكانی ماسی نزیكەی 400 حەوز دەبێت
masse
کوردستان TV
100%

لە سەرانسەری جیهاندا گەورەترین پرۆژەكانی پەلەوەر پرۆژەی بەخێوكردنی ماسییە، ئەمەش لەبەر چەند هۆكارێك:

یەكەم: ئەگەر بێت و بەدەست گەراو هێلكەی تەنیا دوو ماسی تێكەڵ بكەین، ئەوا زیاتر لە چەندین هەزار نەوە دەخەنەوە، بەڵام بە رێگای سروشتی ئەم رێژەیە كەمترە، واتا كاتێك بەرێگەیەكی زانستی و دروست هێلكە و گەرای دوو ماسی تێكەڵ دەكەیت بەرهەمێكی بێشوومارت دەبێت، بەوپێیەی بەرهەمهێنەران بیر لە زۆرترین قازانج دەكەنەوە، گەورەترین پڕۆژەكانیان كردووە بە پرۆژەی بەخێوكردنی ماسی.

دووەم: هەر كیلۆیەك خۆراك كە دەیدەیت بە ماسی كیلۆیەك گۆشتی ماسیت دەداتێ، بەواتایەكی دیكە هەر ماسییەك چەن گرام خۆراك بخوات ئەوەندە گرامە كێشەكەی زیاد دەكات، ئاشكرایە كە نرخی كیلۆیەك عەلەف یاخوود هەر خۆراكێكی دیكەی ماسی زۆر هەرزانترە لە نرخی كیلۆیەك گۆشتی ماسی.

سێیەم: ماسی بە مردویی دەخورێت واتە مەترسی ئەوەت نییە كە ماسییەكانت مرداربێتەوە.

چوارەم: زۆری خواست لەسەری ئەمەش بەهۆی ئەوسوودە زۆرەی لە خواردنی ماسیدا هەیە.

لە هەرێمی كوردستان ژمارەی حەوزەكانی ماسی نزیكەی 400 حەوز دەبێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ پێویستمان بە بەرهەمهێنانی ماسی زیاترە.

ئارام كاكەخان .. Kurdistan TV

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.