Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:25

باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا: که‌سوکاری بارزانی نه‌هامه‌تی زۆریان له‌ عێراقی به‌عسیدا بینیوه‌

بارزانی دانوستاندكارێكی تووند و سه‌خته‌
کوردستان TV
100%

باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێت: بارزانی له‌كۆتاییدا به‌ راشكاوییه‌كی ته‌واو له‌ ساڵی 2005 به‌ئێمه‌ی گوت، به‌غدا رێز له‌ ده‌ستوور بگرێت، به‌ به‌شێك له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌مێنێنه‌وه‌.

رۆبه‌رت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ سووریا و جه‌زائیر، له‌ بابه‌تێكیدا ده‌نووسێت: بارزانی له‌كۆتاییدا به‌ راشكاوییه‌كی ته‌واو له‌ ساڵی 2005 به‌ئێمه‌ی گوت :ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند له‌ به‌غدا رێزی له‌ ده‌ستووره‌ نوێیه‌كه‌ گرت، ئه‌وا ئه‌و كاته‌ حكومه‌تی هه‌رێـمی كوردستانیش به‌ به‌شێك له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌.

فۆرد ده‌ڵێ: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دانوستاندكارێكی تووند و سه‌خته‌ و كه‌سوكاره‌كه‌شی نه‌هامه‌تی زۆریان له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن له‌ عێراقی به‌عسیدا بینیوه‌.

باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌شڵێت : له‌دوای تێپه‌ڕبوونی12 ساڵ، به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كان پابه‌ندنه‌بوون به‌ بڕگه‌ بنچینییه‌كانی ده‌ستووری عێراق و رێزیان لێنه‌گرت.

رۆبه‌رت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا بووه‌ له‌ سووریا و جه‌زائیر و لێكۆڵه‌ره‌ریشه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌ واشنتن ، له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقیشدا سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سیاسی بووه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.