Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:02

پارێزگاری که‌رکووک: داوا له‌ خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌کات بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان

هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ریفراندۆم كراوه‌
کوردستان TV
100%

نه‌جمه‌دین كه‌ریم ،پارێزگاری كه‌ركووك، داوا له‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كات رۆژی دووشه‌ممه‌ 25-9-2017 بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیش بۆ ریفراندۆم كراوه‌.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم ،پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند: داوا له‌ خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌م رۆژی دووشه‌ممه‌ 25-9-2017 بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، من ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی قسه‌م كرد، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌، سندووقه‌كان له‌و شوێنانه‌ ده‌بێت كه‌ پێشتر خه‌ڵك ده‌نگی لێداوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك بچێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی له‌ ساڵی 2014 ده‌نگیداوه‌ .

پارێزگاری كه‌ركووك جه‌ختیشیكرده‌وه‌ ، ئه‌مه‌ رۆژێكی مێژووییه‌ به‌ نیسبه‌ت خه‌ڵكی كه‌ركووك و كوردستان، ئه‌مه‌ هی حیزب نییه‌، هی شه‌خس نییه‌ و هی خه‌ڵكی كوردستان و داهاتووی كوردستانه‌ ، هه‌ندێكجار خه‌ڵك ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌هێننه‌ ئاراوه‌، كه‌ركووك له‌ هه‌موو كاتێك ئارامتره‌ و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركووك نییه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، قه‌ت نه‌یانویستووه‌ كه‌ركووك رای خۆی هه‌بێت له‌م پرسانه‌دا و نه‌یانویستووه‌ كه‌ركووك ئارامی تێدا بێت، به‌ڵكو پێیان خۆشه‌ ئارامی كه‌ركووك تێكبچێت.

هه‌روه‌ها گوتی: جارێكی دیكه‌ داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كه‌م به‌بێ جیاوازی له‌ نه‌ته‌وه‌ و دین و حیزب و ئینتیمای سیاسی بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان تۆمار بكه‌ن، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه‌وا كه‌ركووكیان له‌ داعش پاراست .

كوردستان تیڤی: رزگارتاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.