Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:38

سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری هەولێر

سەلماندتان کە هەولێری هۆلاکۆبەزێن، شاری ڕەسەن و ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و شاری پێکەوەژیانە
کوردستان TV
#6
100%

بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری هەولێر

پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ بەشداریی بەرچاوتان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی ڕۆژی 22ـی9ـی2017. ئەو جۆش و خرۆشەی ئێوەی ئازیز جارێکی دیکە سەلماندی کە هەولێر وەک هەمیشە قەڵای بەرخودان و نیشتیمانپەروەری و ئازادیخوازییە و پێتان سەربەرزین.

ئێوە جارێکی دیکە سەلماندتان کە هەولێر هەر هەولێرە، سەلماندتان کە هەولێری هۆلاکۆبەزێن، شاری ڕەسەن و ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و شاری پێکەوەژیانە، بە دەنگی زوڵاڵەوە هاواری دەگەیەنێتە هەموو دنیا و دەڵێ بەڵێ بۆ سەربەخۆیی.

خەڵکی هەولێر، بەهەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە، تابڵۆیەکتان پێشانی جیهان دا کە چیتر کەس نەتوانێت گرەو لەسەر جیاوازیی ڕەنگەکان بکات، بەڵکوو بەهەموو ڕەنگەکان، ئاڵای شەکاوەی کوردستانتان پێشانی جیهان دا. دڵنیاشم لە ڕۆژی 25ـی9 دا دەنگتان دەبێتە زەنگی هوشیاری و لە دەرگای ویژدانی جیهان دەدات.

لێرەوە جارێکی تر بەپێویستی دەزانم سوپاسی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم بۆ هاوکارییان لە پاراستنی ئاسایشی خەڵک و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریانە.

هەر شاد و سەرفرزا بن

مەسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
23ـی9ـی2017

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.