Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:09

فیلمی بێده‌نگی ئاسمان ده‌چێته‌ سویسرا

له‌ چه‌ندین قێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ماییدا وه‌رگیراوه‌ و به‌شداری له‌ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كاندا ده‌كات
کوردستان TV
100%

فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی ( بێده‌نگی ئاسمان ) له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكار جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر به‌شداری له‌ فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سویسرا ده‌كات .

جوبرائیل له‌ باره‌ی به‌شداریكردنی فیلمه‌كه‌یدا وتی: بۆ به‌ده‌ستهێنان و بردنه‌وه‌ی  خه‌ڵاته‌كان ( بێده‌نگی ئاسمان) له‌ فێستیڤاڵی خه‌ڵاته‌كانی لارجۆ فیلم به‌شدار ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25 ی ئه‌م مانكه‌ له‌ سویسرا  به‌ڕێوه‌ بچێت .  

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌ ساڵی 1983 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ ،له‌ ساڵی (2010) ده‌ستی به‌ كاری ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی كردووه‌ ، فیلمی بێه‌نگی ئاسمان نوێترین به‌رهه‌میه‌تی كه‌ له‌ چه‌ندین قێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ماییدا وه‌رگیراوه‌ و به‌شداری له‌ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كاندا ده‌كات .

مامۆستا حیده‌ر حمد

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.