Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:11

هێزه‌ عێراقیه‌کان ناحیەی زاب و 25 گوندی دەوروبەری حەویجە کۆنترۆڵده‌که‌نه‌وه‌

دوو رێگایان له‌ پێشه‌ یان خۆیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بده‌ن یان بكوژێن
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هێزه‌ عێراقیه‌كان لەدرێژەی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای حەویجە توانیویەتی 25 گوندی دەوروبەری حەویجە و ناحیەی زابیان بە تەواوی کۆنترۆڵبکاتەوە و بەوەش قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی حەویجە کۆتایی هات.

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا فەرماندەی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە  ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق چه‌ند گوندێكیان له‌ ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه‌ کۆنترۆڵکردووەتەوە.

یارەڵا ئاماژەی بەوەشکردووە هەر لە ئۆپراسیۆنەکەدا توانراوە تەواوی ناحیەی زاب و قەراغی باکووری ڕووباری و زابی خوار و بە تەواوی كۆنترۆڵ بكرێنه‌وه‌.

یارەڵا ئاماژەی بەوەشکردووە تیرۆریستانی داعش توانای به‌رگری كردنیان نییه‌و ناتوانن به‌رگری بكه‌ن و دوو رێگایان له‌ پێشه‌ یان خۆیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بده‌ن یان بكوژێن.

ده‌زگای سته‌لایتی كوردستان / سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.