Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:41

جێگره‌ کورده‌ی ئه‌ردۆغان دڵنیایی ده‌داته‌ هه‌رێمی کوردستان

14 سه‌ده‌یه‌ ئێمه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین
کوردستان TV
100%

جێگره‌ كورده‌ی ئه‌ردۆغان رایده‌گه‌ێنێت، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوور، له‌ دژی هه‌رێمی كوردستاندا نییه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی كوردستان 24 ، مه‌هدی ئیكه‌ر، جێگری سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا رایگه‌یاندووه‌:بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور، له‌ دژی ئێوه‌ نییه‌.

ئیكه‌ر گوتی: په‌یامم بۆ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی و خوشك و برایان له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌م بڕیاره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ دژی خوشك و برایانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان نییه‌، 14 سه‌ده‌یه‌ ئێمه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین، پێكه‌وه‌ شارستانییه‌تمان بنیاتناوه‌، بێگوومان له‌وێ توركمان و عه‌ره‌ب و سریان و ئێزدییه‌كانیش هه‌ن و هه‌مووان پێكه‌وه‌ ده‌ژین.

رۆژی شه‌ممه‌ 23/9/2017 په‌رله‌مانی توركیا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌، سوپای توركیا ئۆپراسیۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌نجام بدات.

مه‌هدی ئیكه‌ر، كوردێكی شاری دیاربه‌كره‌و جێگری سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیایه‌، كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ، پێشتریش پۆستی وه‌زاری له‌ حكومه‌تی توركیادا هه‌بووه‌‌ .

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.