Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:16

هه‌موو پێداویستییه‌کانی ده‌نگدان گه‌ێنرایه‌ دوزخورماتو

ته‌واوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ چاروه‌روانی سبه‌ینێ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

هه‌موو پێداویستییه‌كانی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گه‌ێنرایه‌ قه‌زای دوزخورماتو و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ له‌ كاتی خۆیدا كراوه‌.

ته‌واوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش چاروه‌روانی سبه‌ینێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بكه‌ن.

سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ 7ی حویزه‌ران بریاریدا، كه‌ رۆژی 25ی ئه‌یلول پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان به‌رێوه‌ ده‌چێت، چه‌ند جارێكیش له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ دووپات كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ریفراندۆم یه‌ك خوله‌كیش دوا ناخرێت.

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.