هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌گه‌رى داخستنى ده‌روازه‌ى سنورى وه‌ك پڕوپاگه‌نده بۆ دژایه‌تى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى بڵاوكراوه‌ته‌وه، تایبه‌ت ده‌روازه‌ى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى توركیا.
گۆران شێخ مستىفا خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و قوتابى دكتۆرا له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فێیس بووك نووسیویه‌تى، بژاردەی ئابوری وەك سزا لەدژی هە‌رێمی كوردستان لەلایەن توركیاوە ئـەگەرێكی لاوازە، گە‌ر رووشبدات كاتیی دەبێت.
گۆران شێخ مسته‌فا هۆكاره‌كان به زانستییانه شیده‌كاته‌وه نووسیویه‌تى.
1. تورکیا گەورەترین وەبەرھێنانی لە ھەرێمی کوردستان کردووە، بەڕێژەی 16.7%ی کۆی وەبەرھێنان بەبەھای 1 ملیار و 150 ملێۆن دۆلار.
2. زۆربەی ئەم وەبەرھێنانە لە سێکتەرە ستراتیجیەکانی وەک بانک و دارایی، پیشەسازی، پەروەردە و خوێندن، تەندروستن، جگە لەنەوت و گازیش کە شایەنی ئەوەنین بخرێنە مەترسیەوە.
3. زۆرترین ژمارەی کۆمپانیا تورکیەکان لەھەرێمی کوردستان لەچاو ھەر وڵاتێکی تر کاری سەرمایە گوزاری دەکەن، کە ژمارەیان 1406 کۆمپانیایە.
4. تورکیا گەورەترین ھاوبەشی بازرگانی ھەرێمی کوردستانە، قەبارەی بازرگانی لەگەڵ و لەڕێی ھەرێمی کوردستانەوە لەساڵی 2014 ەوە تاوەکو کۆتایی 2016، بریتی بووە لە 14959 ملیار دۆلار.
5. تورکیا ھەناردەی نەوتی کوردستان راناگرێت گە‌ر روشبدات کاتی دەبێت چونکە:
1_ تورکیا بەڕێژەی 95% پشت بەسەرچاوەی دەرەکی نەوت و گاز دەبەستێت.
2_ تورکیا رۆژانە بەبەھای زیاد لە 1 ملێۆن و500 ھەزار دۆلار سودمەند دەبێت لەھەناردەکردنی نزیکەی 500 ھەزار بەرمیل نەوت لەرۆژکدا.
3_ دوا گرێبەستی روزنەفت بۆ راکێشانی بۆری گاز و ھەناردەکردنی بۆ ئەو وڵاتە، ناخاتە مەترسیەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.