Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:45

ئاسایشی پارتی و یه‌کێتی پێکه‌وه‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌ که‌رکوک ده‌پارێزن

خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك، پێكه‌وه‌ پارێزگاری له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن و ئاسایشی ده‌نگده‌ران ده‌پارێزن.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان ته‌واو كرد. هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك، پێكه‌وه‌ پارێزگاری له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن و ئاسایشی ده‌نگده‌ران ده‌پارێزن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ بێ كێشه‌و گرفت به‌رێوه‌ ده‌چێ.

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.