Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:57

سلێمانی ئاماده‌کاری ته‌واوی بۆ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم کردووه‌

یه‌ك ملیۆن و271 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن له‌ شاری سلێمانی، گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی و بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كه‌ واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌ ئاماده‌ كراون.

ئه‌و بنكانه‌ی كه‌ده‌نگدانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ و سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی پێویست بۆ ئه‌و بنكانه‌ ئاماده‌كراوه‌ و بۆ ده‌نگدانی سبه‌ی ئاماده‌ن.

یه‌ك ملیۆن و271 هه‌زار كه‌س له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ ، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان 510 بنكه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كردۆته‌وه‌، كه‌ دوو هه‌زار و 700 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌و بنكانه‌دا هه‌ن.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.