هه‌رێمى كوردستان ساڵانه پێویستى به 400 بۆ 500 هه‌زار تۆن چیمه‌نتۆ هه‌یه، به‌ڵام به‌هه‌م هێنانى چیمه‌نتۆ 17 ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م رێژه‌یه زیاتره و نزیكه‌ى 10 ملیۆن تۆن هه‌نارده‌ى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌كات.
له‌هه‌رێمى كوردستاندا 6 كارگه‌ى چیمه‌نتۆ هه‌ن، كە بریتین لە كارگەكانی ( تاسڵوجە، بازیان، دەلتا، كار و كاسن)، له‌م كارگانه‌دا 4430 كه‌س كار تێدا ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مى ساڵانه‌یان 16 ملیۆن و 500 هه‌زار تۆنه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى ناوخۆ ته‌نیا 400 بۆ 500 هه‌زار تۆن پێویسته، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه هه‌نارده‌ى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌كرێت كه ساڵانه نزیك ده‌بێته‌وه له 10 ملیۆن تۆن.
حكومه‌تى عێراقى پێشتر له ئێران و توركیا و هه‌ندێكجاریش له ئیمارات و سعودیه‌وه چیمه‌نتۆى هاورده ده‌كرد، له‌كاتێكدا له عێراق به 6 كارگه‌ى چیمه‌نتۆ كه‌متر له 5 ملیۆن تۆن به‌رهه‌میان هه‌یه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆ پێویستییان به 23 بۆ 24 ملیۆن تۆن چیمه‌نتۆ هه‌یه له‌ساڵێكدا، بۆ بنایاد نانه‌وه‌ى ئه‌و شارانه‌ش كه به‌هۆى شه‌ڕه‌وه وێران بوون بڕێكى زیاتر له‌م رێژه‌یه پێویسته، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئێستا پێویستى عێراق 45 ملیۆن تۆن چیمه‌نتۆ بێت له‌ساڵێكدا، ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه ته‌نیا بنیادنانه‌وه‌ى شارى موسڵ 30 بۆ 35 ملیار دۆلار پێویسته، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئێستا عێراق رووی له كڕینى چیمه‌نتۆى زیاتر كردووه، دواى قەدەغەكردنی هێنانی چیمەنتۆی فەلی ئێرانی و دانانى باج به‌رێژه‌ى 20% له‌سه‌ر هاورده‌كردنى چیمه‌نتۆى ره‌شى ئێرانى، چیمه‌نتۆى كوردستان ره‌واجى زیاترى په‌یدا كردووه و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كرنى زیاتر بووه.
له‌هه‌نارده‌ى چیمه‌نتۆدا هه‌رێمى كوردستان له‌پێش ئێران و توركیاوه‌یه
ئه‌گه‌رچى ئه‌م دوو وڵاته پێش هه‌رێمى كوردستان روویان له‌به‌رهه‌مهێنانى چیمه‌نتۆ كردووه، به‌ڵام زۆرى پێویستى ناوخۆى ئه‌و وڵاتانه واى كردووه هه‌رێمى كوردستان به ئه‌زموونێكى كه‌مه‌وه پێشبڕكێى هه‌نارده‌كردنى چیمه‌نتۆیان له‌گه‌ڵ بكات و له ریزبه‌ندى یه‌كه‌مدا بێت.
كارگه‌كانى وڵاتى ئێران ساڵانه نزیكه‌ى 65 ملیۆن تۆن چیمه‌نتۆ به‌رهه‌م ده‌هێن به‌ڵام ته‌نیا 15 ملیۆن تۆن هه‌نارده ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه پێویستى ناوخۆی ئێرانه، وڵاتى توركیا بڕى به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى 75 ملیۆن تۆن چیمه‌نتۆیه، به‌ڵام ته‌نیا 10 ملیۆن تۆن هه‌نارده ده‌كات و ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆ به‌كاردێت.
كارگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى چیمه‌نتۆ له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى ساڵانه‌یان 16 ملیۆن و 500 هه‌زار تۆنه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى ناوخۆ ته‌نیا 400 بۆ 500 هه‌زار تۆن پێویسته، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه هه‌نارده‌ى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌كرێت كه ساڵانه نزیك ده‌بێته‌وه له 10 ملیۆن تۆن.
كۆمپانیاى ماس یه‌كێكه له كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى چیمه‌نتۆ، ساڵانه نزیكه‌ى 3 ملیۆن تۆن چیمه‌نتۆ هه‌نارده‌ى ناوه‌راست و خوارووى عێراق ده‌كات، ئاراس عبدالله به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى سلێمانى كۆمپانیاى ماس ده‌ڵێت: كارگه‌كه‌مان له 3 هێڵى به‌رهه‌مهێنانه‌وه ساڵانه تواناى به‌رهه‌مهێنانى 6 ملیۆن تۆن چیمه‌نتۆى هه‌یه، ساڵانه به‌رهه‌مى چیمه‌نتۆ ره‌وانه‌ى شاره‌كانى به‌عقوبه ، به‌غدا ، رومادى ، موسڵ و به‌سڕا و چه‌ند شارێكى دیكه‌ش ده‌كه‌ین.
ئاراس عه‌بدوڵڵا پێى وایه باج خستنه‌سه‌ر چیمه‌نتۆى ئێرانى كاریگه‌رى له‌سه‌ر باشتر بوونى بازاڕى ئه‌وان بووه و ده‌شڵێت: پێشتر چیمه‌نتۆى ئێرانى زیاتر خواستى له‌سه‌ر بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مى نرخه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر به چیمه‌نتۆى كوردستان، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى هۆكارى نزمى نرخى چیمه‌نتۆى ئێرانى ده‌ڵێت: به‌رهه‌مهێنانى چیمه‌نتۆ له ئێران تێچوونى كىمتره و حكومه‌ت زیاتر هاوكارییان ده‌كات.
بۆ به‌رهه‌مهێنانى چیمه‌نتۆى سپى تاوه‌كو ئێستا هیچ كارگه‌یه‌ك له هه‌رێمى كوردستان و له عێراقیشدا نییه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌دارانى كوردستان بیر له دروستكردنى كارگه‌یه‌كى وه‌ها بكه‌نه‌وه، چونكه خواستى زۆرى له‌سه‌ره و پێویستى ساڵانه‌ى عێراق زیاتر له 2 ملیۆن تۆن چیمه‌نتۆى سپییه، هه‌روه‌ها نرخى چیمه‌نتۆى سپى به‌رده‌وام نزیكه‌ى 3 ئه‌وه‌نده‌ى نرخى چیمه‌نتۆى ره‌شه، تاوه‌كو ئێستا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌م پێداویستییه عێراق و هه‌رێمى كوردستان له توركیا و ئێرانه‌وه چیمه‌نتۆ هاورده ده‌كه‌ن.
ئارام كاكه‌خان .. Kurdistan TV
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.