Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:58

پۆلیسی هه‌ولێر: له‌ کاتی ریفراندۆم، هاتوچۆ و ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان، ئاسایی ده‌بێت

كارمه‌ندانی پۆلیس ده‌توانن له‌ شوێنی ئه‌ركه‌كه‌یان ده‌نگی خۆیان بده‌ن
کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت،له‌ كاتی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، هاتوچۆ و ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان، وه‌كوو ڕۆژانی ئاسایی، به‌شێوه‌ی ئاسایی ده‌بێت.

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكدا رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی له‌ ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان 25/9/2017، له‌ ئه‌ركدان، ده‌توانن له‌ شوێنی ئه‌ركه‌كه‌یان ده‌نگی خۆیان بده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ ناسنامه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی وه‌ك: ناسنامه‌ی شارستانی، یان ناسنامه‌ی پۆلیسیان پێبێت.

هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێ: ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی یه‌ده‌گن، یان به‌هه‌ر هۆكارێك ئه‌ركیان پێنه‌سپێردراوه‌ له‌م ڕۆژه‌دا، ده‌توانن له‌ شوێنی ئاسایی خۆیان، واته‌ شوێنی ده‌نگدانی خانه‌واده‌كه‌یان، ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

ده‌شڵێ: له‌ كاتی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، هاتوچۆ و ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان، وه‌كوو ڕۆژانی ئاسایی، به‌شێوه‌ی ئاسایی ده‌بێت.

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.