Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:07

یەکێتی‌:داوا دەکات ریفراندۆم لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکاندا بکرێت

ریفراندۆم له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئه‌نجامبدرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی‌ رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا بكرێت ئه‌وا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئه‌نجامبدرێت به‌كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌ كوردستانییه‌ دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی یه‌كێتی ، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی‌ له‌ راگه‌ێندراوێكیدا داوای له‌ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و لێپرسراو و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كردووه‌: ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا بكرێت ئه‌وا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئه‌نجامبدرێت، به‌كه‌ركوكی قودسی كوردستان و ته‌واوی ناوچه‌ كوردستانییه‌ دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڕیاری دواخستنی ریفراندۆم ، له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌ دابڕێنراوه‌كان بدرێت ، ئه‌وا كۆی پرۆسه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی دوابخرێت، واته‌ له‌هیچ شوێنێك ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت.

راگه‌ێندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، ره‌خنه‌ی توندیش ده‌گرێ، سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له‌ ئۆرگان و به‌رپرسه‌كان ،كه‌ لێدوانی نابه‌رپرسانه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌ده‌ن.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.