ئه‌و رێکخراو و لایه‌نانه‌ى بیانى و ناوخۆیى که خۆیان بۆ چاودێریکردنى پڕۆسه‌ى گشتپرسى له هه‌رێمى كوردستان تۆمارکردووه، له‌گه‌ڵ ژماره‌ى ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ى ده‌یانه‌وێت پڕۆسه‌که رووماڵ بکه‌ن ده‌گاته 40 تیم، كه كۆى گشتیان ده‌كاته 337 چاودێرى بیانى و 335 چاودێرى ناوخۆیی و 150 كه‌نالى راگه‌یاندنى بیانى.
شایه‌نى باسه به‌پێى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى دوا واده‌ى خۆتۆمارکردنى رێکخراوه‌کان تا 20ى مانگ بوو، به‌ڵام بۆ 23ى ئه‌م مانگه دوا واده‌ى خۆتۆمارکردن درێژ کرایه‌وه بۆ چاودێرانى ناوخۆیی و بیانى، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین رێکخراو و که‌س چاودێریى پڕۆسه‌که بکه‌ن و زۆرترین پێوه‌رى نێوده‌وڵه‌تى له رووى شه‌فافییه‌ت و چاودێرییه‌وه تیایدا هه‌بێت".
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.