مهسرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، له تازهترین دیداریدا لهگهل ماڵپهڕی (BuzzFeed News بەزفیدنیوز)ی ئهمریكی دا دهڵێت ئهوهی كورد بۆ جیهانی كرد زیاتره لهوهی ههموو جیهان بۆ كوردی كردووه.
لەڕاپۆرتێکیدا چاوپێکەوتنێکی مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە کورد داوای مافی خۆی دەکات، داوای وەرگرتنەوەی ئەو مافە دەکات کە چەندین ساڵە لێی بێبەش کراون، وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێ بێجگە لەقوربانیدان و، دڵسۆزی و دۆستایەتی چیدیکە چاوەڕێ لەگەلی کورد بکەن بۆ ئەوەی پشتگیری لەسەربەخۆی وڵاتەکەیان بکەن.
راوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایش ههروهها دهڵێت كورد شایهنی ئهوهیه ههمان ڕێزی لێ بگیرێت و ههمان ئهو ههڵسوكهوتهی لهگهڵ بكرێت كه لهگهڵ ئهوانی دیكه دهكرێت چونكه كوردستان سهلماندوویهتی كه قوربانییهكی زۆری داوه و دۆست و هاوپهیمان وڵاتانیشه. “بۆ سهد ساڵ كهوتینه بهر لاشاوی جینۆساید و نادادپهروهری، ئیتر بهسه.
له ڕاپۆرتهكهی ئهم ماڵپهڕه ئهمریكییهدا به وردی باس له ڕۆڵی كهسی مهسرور بارزانی له شهڕی دژ به چهكدارانی داعش دهكرێت و تیشك دهخرێته سهر كارامهیی هێزهكانی ژێر فهرمانی. هاتووه ئهم هێزانه له ناوچهی هێنده مهترسیداری عێراق ئۆپهراسیۆن ئهنجام دهدهن گورز له دژی تیرۆریستان دهوهشێنن كه هیچ هێزێكی پیادهی ئهمریكی ناتوانێت پێی بنێته ئهم شوێنه.
ڕاپۆرتەکە نوسیویەتی، مەسرور بارزانی ئەو پیاوەیە کە یەکێکە لەبەهێزترین سەرکردەکانی بواری ئاسایش و هەواڵگری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەو لەناوەندی هەوڵەکانی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشدا ڕۆڵی گەورەی گێڕاوە، ئێستایش بەهەمان شارەزایی و گوڕ بۆ سەربەخۆیی تێدەکۆشێ.
لەچاوپێکەوتنەکەیدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە جیهان ڕێز لەقوربانیەکانی گەلی کورد بگرێت، لەو بارەیەوە گوتی، لەو باوەڕەدام کە ئەوەی ئێمە بۆ جیهانمان کردووە چەند جار زیاترە لەوەی جیهان بۆ ئێمەی کردووە. ئێمە چاوەڕێدەکەین بە ئەوە بزانرێت.
ڕاپۆرتەکە نوسیویەتی کورد دەمێکە بەتەمای بەدەستهێنانی سەربەخۆییە، وە شۆڕشەکانی گەلی کورد بۆ خۆبەڕێوەبردن و سەربەخۆیی تێکۆشانیان کردووە و ڕەنج و قوربانیان داوە. لەو کاتەوەی سنورەکانی عێراق لەدوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە وەکو بەشێک لەجێەجێکردنی ڕێکەوتننامەی (سایکس پێکو) کێشران، کورد بەزۆری بەعێراقەوە لکێنران. کوردەکان لەلایەن ڕژێمەکانی عێراقیەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و کیمیابارانکردن و ئەنفال و جینۆسایدا بونەوە.
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ بەزفیدنیوز گوتی، بۆ ماوەی سەد ساڵە ئێمە بەجینۆساید دەکرێین و، نایەکسانیمان لەگەڵدا دەکرێت، ئەمە بەسە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەشێوەی فەرمی پشتگیریان بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەرنەبڕیووە، لەسەر ئەو پرسە مەسرور بارزانی گوتی، چی وا لەڕۆژئاوا دەکات قەناعەت بکا کەوا ئێمە شایستەی ژیانێکی باشترین؟ قوربانیدان؟ ئێمە قوربانیمانداوە. دڵسۆزی؟ ئێمە دڵسۆزین. دۆست؟ ئێمە لەباوەڕپێکراوترین ئەو دۆستانەین کە ڕۆژئاوا هەینی. ئەی ئێمە چیمان لەوان دەوێت لەبەرانبەر ئەوانەدا؟ هەمو ئەوەی ئێمە دەمانەوێت یەکسانیە، ئێمەیش دەمانەوێت وەکو ئێوە بین.
پێشمەرگە داعشی وەستاند:
لەڕاپۆرتەکەدا، سلۆتکان کە بەرپرسێکی بواری بەرگری بوە لەنێو هێزەکانی هاوپەیمانان لەدژی داعش لەبارەی پێشمەرگەوە ئاماژەی بەوەداوە وێڕای نەبونی چەک و تەقەمەنی و پێداویستیەکانی شەڕکردن پێشمەرگە قارەمانیەتی گەورەیان تۆمارکردوە لەو بارەیەوە لەڕپۆرتەکەدا دەڵێت، لەو ڕۆژانەی شەڕدا، پێشمەرگە لەو شتە سەرسوڕهێنەرانە بون، کە ئەوان تەنها بۆ خۆیان بەرگریکاری هێلەکانی پێشەوە بون، وە مەسرور بارزانی یش لەو کەسانەی ڕیزی پێشەوە بوە کە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوە لەپەیداکردنی پێداویستیەکانی شەڕکردن بۆ پێشمەرگە.
لەچاوپێکەوتنەکەیدا و،وە بۆ ئاماژەدان بەڕۆڵی پێشمەرگە لەبەرگریکردن لەگەلی کوردستان لەشەڕی داعشدا و، وەستاندنی شاڵاوەکانیان، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژەی بەوەداوە، بەڵێ، ئێمە بەرگری لەخۆمان دەکەین، بەڵام ئەگەر ئێمە هێزەکانی پێشمەرگە لێرە نەبوینایە ئەوا داعش لەکوردستان نەدەوەستێنرا.
شیاوی گوتنە، چاوپێکەوتنەکەی بەزفیدنیوز لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەڕۆڵی بەرزی ئەنجومەنی ئاسایش کردوە لەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیماندا لەشەڕی دژی داعشدا، وە لەگۆڕینەوەی زانیاری و دەستنیاشانکردنی پێگە و ئامانجەکانی تیرۆریستاندا.
لەچاوپێکەوتنەکەیدا مەسرور بارزانی باسی لەڕۆڵی ئەنجومەنی ئاسایش لەدژی تیرۆریستان لەسەر ئاستی وڵاتانی دەرەوە کردوە و گوتی، داوا لەئێمە کراوە بۆ دۆزینەوە و، هەڵوەشاندن و تێکشکاندنی شانە نوستوەکان و هەوڵەکانی تیرۆر نەک هەر لەوڵاتانی دیکەی عەرەبی بەڵکو لە ئەوروپا و هەروەها لە ئەمەریکایش.
لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەو ڕاستیەی نەشاردۆتەوە کە لەگەڵ بەغدا کێشە و گیرگرفت گەلێک هەن دەبێ چارەسەر بکرێن، وە لەو بارەیەوە لەچاوپێکەوتنەکەدا مەسرور بارزانی گوتی، هیچ کەس نکۆڵی ناکات کە کێشەی جیدیمان لەگەڵ بەغدا هەیە، وە پێویستە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن، ئەویش بەدوو ڕێگا دەکرێت، یان ئەوەتا هێز بەکاربهێنیت، یاخود بەڕێگای ئاشتی.
هەروەها گوتیشی، ئێمە نامانەوێت شەڕی دیکەبکەین، ئێمە ماندو و بێزاربوین لەمردن، ماندوبووین لەڕاکردن، ماندوبووین لەتێکشكاندن، ماندوبووین لەو شێوە ژیانە، وە ئێمە ئاشتیمان دەوێت، بەڵام ئاشتی مانای ئەوەنییە کە خۆبەدەستەوە بدەین، ئاشتی مانای ملکەچی و ژێردەستی نییە.
دهزگای سهتهلایتی كوردستان / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.