كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان راگەیاند.
لە راگەیەندراوەكەی كۆمەڵی ئیسلامییدا هاتووە:-
به‌پێویستی ده‌زانین له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا به‌كورتی و ڕوونی هه‌ڵوێستی خۆمان له‌مه‌ڕ بابه‌تی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بخه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كەم: وه‌ك چه‌ندان جار و له بۆنه‌ی جۆراوجۆردا ڕامانگه‌یاندووه، جارێكی دیكه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌لی كوردستانیش وه‌ك سه‌رجه‌م گه‌لانی دیكه‌ی دنیا مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی له وڵاتی خۆیدا خاوه‌نی ئیراده و ئیداره‌ی خۆی بێ و ئازاد و سه‌ربه‌خۆبێ و، له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی سیاسیی خۆیدا بژی.
دووەم: ئێمه وه‌ك زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له (6/4/2014)دا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا پڕۆژه‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆمان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام بڕیار به‌ده‌ستان، وه‌ڵام و به‌ده‌نگه‌وه هاتنیان نه‌بوو.
سێیەم: سه‌باره‌ت به‌و گشتپرسییه‌ی كه ده‌ویسترێ سبه‌ینێ (25/9/2017) به‌ڕێوه‌بچێ، ئێمه چه‌ند جارێك له كۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌كاندا و له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه به‌ده‌نگێكی زوڵاڵ و به‌ڕاشكاوی بیروڕا و هه‌ڵوێستی خۆمانمان خستووەته ڕوو: كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ زه‌مینه‌سازییه‌كی نێوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌كراوه، بڕیارێكی حیزبی له‌پشته‌وه‌یه له‌جیاتی یاسایه‌ك، یان بڕیارێكی دامه‌زراوه‌یی هه‌مه‌لایه‌نه، بۆیه ئێمه مه‌ترسیی جیددییمان هه‌یه كه سه‌روبه‌ر نه‌گرێ و، بگره له‌سه‌ریشی قه‌رزدار ببینه‌وه، كه‌چی به‌داخه‌وه سه‌رنج و ڕه‌خنه‌كانی ئێمه و غه‌یری ئێمه‌ش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و هه‌ل‌ومه‌رجی تێدا ئه‌نجامدرانی ئه‌و پڕۆسه‌یه "كه له ئه‌سڵدا پرسێكی گشتیی و نیشتیمانییه" وه‌رنه‌گیران!
چوارەم: كه‌مته‌رخه‌می بڕیار به‌ده‌ستانی هه‌رێمیش له زه‌مینه‌سازیی كردنی نێوخۆیی و هه‌رێمیی و ده‌ره‌كییدا، بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی زلهێزان و ده‌وڵه‌تانی دنیا و، زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق پاساو ناداته‌وه، كه ئاماده‌نین دان به‌و مافه سروشتی و خواڕسكه‌ی گه‌لی كوردستاندا بێنن. ده‌بوو زه‌مینه‌سازیی ته‌واو بۆ گشت‌پرسیی له‌ناوچه كوردستانییه ناكۆكیی له‌سه‌ره‌كان كرابایه، كه دیاره نه‌كراوه و ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و ئاژاوه هه‌یه.
پێنجەم: هه‌ر كات گشت‌پرسیی ئه‌نجام درا، ئێمه ده‌نگمان (به‌ڵێ)یه، چونكه له‌هه‌ر كوردێكی دڵسۆز بپرسرێ: ئایا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆت ده‌وێ؟ بێگومان ده‌ڵێ: (به‌ڵێ)، به‌ڵام لێره‌شه‌وه ده‌ڵێین: به‌رپرسیار له به‌رانبه‌ر ده‌رهاویشته و ئه‌گه‌ره مه‌ترسیی لێكراوه‌كاندا، ته‌نیا بڕیارده‌رانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ن.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.