لەكاتی بەڕێوەچوونی دەنگدان بۆ ریفراندۆم گەشتە ئاسمانییەكان بهردهوام دهبن
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی ھەولێر دەنگۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، سبەی لەكاتی بەڕێوەچوونی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی گەشتە ئاسمانییەكان بەردەوام دەبن.
تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند: دەنگۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی ھەولێر راست نییە كە ھەندێك میدیای عێراقی بڵاویان كردووەتەوە.
گوتیشی: دوای بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیە ناڕاستە، وەزیری گواستنەوەی عێراق و بەڕێوەبەری گەشتەكانی عێراق پەیوەندیان پێوەكردین و پەرۆش بوون بۆ بڵاوكردنەوەی ھەواڵی لەم جۆرە.
ئاشكرایشی كرد: سبەی كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێت گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی ھەولێر بەردەوام دەبێت.
دهزگای سهتهلاتی كوردستان / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.